جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجووومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێ
سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم له پاش بهرِێوهچونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له شاری هه‌ولێر بهرِێوهچوو، رای گه‌یاند \"ئهمرِۆ سێشه‌م به هۆی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق بۆ تاوتوێ كردنی بهرِێوهچوونی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه برِیار وایه 27 ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو بهرِێوهبچێ، گواسته‌وه شاری هه‌ولێر\"".
زیاتر گوتی، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی بهرِێوهچوونی ئاماده‌كارییه‌كان تاوتوێ كراوه، پێمان وایه ئاماده‌كارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش بهرِێوهدهچن و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ هه‌ڵبژاردنێكی باش له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه دێته ئه‌نجامدان.
له باره‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانیش، عه‌بدولكه‌ریم، روونی كردده‌وه \""برِیار وابوو له هه‌رێمی كوردستان بنكه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆن دابمهزرِێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دوا جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجووومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم یان هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تر كه له هه‌رێم بهرِێوهدهچێ هه‌ر له كوردستان كاری جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان بكرێ، به‌ڵام له ئێسته‌دا نه‌مانتوانی ئه‌و بنكه‌یه دابمه‌زرێنین، بۆیه جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێ، له ناوهرِاستی مانگی نیسان/ئه‌پرێلی داهاتوو تۆماری ده‌نگده‌ران دێته چاپ كردن\""."
