سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم پشتگیریى خۆى بۆ ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى نیشتیمانى دووپات كرده‌وه
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگیریى خۆى بۆ دهسپێشخهرییهكهى به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌ستن و سه‌رخستنی كۆنگره‌ى نیشتمانی ڕاگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه هه‌وڵى ده‌دا كه كۆنگره‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌ر له به‌ستنی لووتكه‌ى عه‌ره‌بی بێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و خۆشكردنى كه‌شوهه‌واى به‌ستنی، به‌ڵام به داخه‌وه كاته‌كه بۆ پاش به‌ستنی لوتكه دواخرا.
له‌به‌ر ئه‌وه و وێڕاى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆشش و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار، ڕایده‌گه‌ینین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رخستنی كۆنگره‌كه پشت به پابه‌ندبوونى ته‌واوى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێرو جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى ده‌به‌ستێت.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان،
2012/3/26
