سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات
له دیداره‌كه‌دا كه هه‌ر دوو به‌رێزان د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون دواین گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق خرایه به‌ر باس و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه كه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای عیراق بارودۆخێكی هه‌ستیاره كه پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌و په‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌ویش به گفتوگۆ و راوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ گه‌یشتن به دیدێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به چونیه‌تی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و پاراستنی سیسته‌می دیموكراتی له وڵات‌دا به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر.
