سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای لیستی ئه‌لئێراقیه ده‌كات
له دیدارێكدا د. ئه‌یاد عه‌للاوی به ناوی لیستی ئهلئێراقیهوه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له گه‌لی كوردستان كرد و هیوای خواست ئه‌و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بگاته ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێراقیش.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا بیروڕا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی ئێراق و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌رووی پرۆسه سیاسی و دیموكراسیه‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه ئالۆگۆڕكرا و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و وتووێژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه له پێناو یه‌كخستنی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كان له باره‌ی ئێستا و داهاتووی وڵات‌دا.
