پاڵاوكێكی سەرۆكایەتیی فرەنسا: پشتیوانى لە خواستە دیموكراتییەكانى گەلی كورد دەكەم
فرانسۆ هۆلان لە پەیامێكدا كە لە وارگەى ئەلیكترۆنى خۆى بڵاوى كردووەتەوە گوتى، نەورۆز یانى سەرەساڵی نوێی سەرەتاى بەهار، من پشتیوانى لە خواستی گەلی كورد دەكەم بۆ دیموكراتى و داپێدانان بەمافە رەواكانیان لەو وڵاتانەى كە تێیدا دەژین.
لە پەیامەكەدا هاتووە، گەلانى نەورۆز یانى سەرەساڵی نوێی گەلانى ئاسیاى ناوەڕاست و قەوقاز و رۆهەڵاتى ناوەڕاست ئاهەنگ بەبۆنەى جەژنی نەورۆز دەگێڕن، من دەزانم نەورۆز یانى چی بۆ ئێوە، ئەم رووداوە 3 هەزار ساڵ پێش ئێستە بووە، نەورۆز سەرە ساڵی تازە و جەژنی بەهارە و هێماى ئازادى و هیواى تازە و نوێبوونەوەیە.
پتر گوتى، چەندان هاووڵاتی لە هەمان رەچەڵەك ئەو یادە دەكەنەوە لە فرەنسا و دەمەوێ پیرۆزبایی گەرمیان لێ بكەم.
هەروەها گوتى، پێشوازی لە خواستی گەلی كورد دەكەم لە پێناو دیموكراتی و دانپێدانان بەمافە رەواكانیان لەو وڵاتانەی كە تێیدا دەژین.
-ئاكانيوز
