سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌یرانگاكانى هه‌ناره و ته‌وسكه و سه‌یرانگاكانى ده‌ڤه‌رى ئاكرێى به‌سه‌ركرده‌وه
سه‌رۆك بارزانى له نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێی كوردیی ئاراسته‌ى ئه‌و خێزان و هاووڵاتیانه كرد كه بۆ سه‌یران و به‌سه‌ربردنى یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆز ، ڕوویان له‌و سه‌یرانگایانه كردبوو ، هه‌ر به‌گه‌یشتنى سه‌رۆك بارزانى بۆ سه‌یرانگاكان ، سه‌یرانكاران پێشوازییه‌كى گه‌رم و فراوانیان لێ‌كرد و به خۆشحاڵییه‌كى زۆره‌وه جه‌ژنى نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى نوێی كوردی‌یان له سه‌رۆك بارزانى پیرۆز كرد .
بۆ سه‌رله‌ئێواره‌ش سه‌رۆك بارزانى سه‌یرانگا و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى ده‌ڤه‌رى ئاكرێی به‌سه‌ركرده‌وه و جه‌ژنى نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى نوێی كوردى له له‌و خێزان و هاووڵاتیانه پیرۆزكرد كه سه‌رقاڵى سه‌یران و ئاهه‌نگ گێڕان و به‌سه‌ربردنى كاته‌كانى جه‌ژن بوون ، هاووڵاتیانیش وێڕاى پێشوازییه‌كى فراوان و ده‌ربڕینى شادى و خۆشحاڵییان به‌و سه‌ردانه ، له نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنى نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى كوردی‌یان به سه‌رۆك بارزانى ڕاگه‌یاند .
