سەرۆك بارزانی: بەداخەوە نەمتوانی لەنەورۆزی شاری ئامەد بەشدار بم، خوازیارم نەورۆز ببێتە بۆنەی سەركەوتن

سەرۆك بارزانی: بەداخەوە نەمتوانی لەنەورۆزی شاری ئامەد بەشدار بم، خوازیارم نەورۆز ببێتە بۆنەی سەركەوتن

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەنامەیەكدا بۆ هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكرانی KCD ئەحەد تورك، دەڵێ بەهۆی هەندێك هۆكارەوە نەمتوانیوە بەشداری لەنەورۆزی ئامەددا بكەم و هیوا خوازم، نەورۆز ئاشتی بۆ گەلی كورد بگەڕێنێتەوە.

سەرۆك بارزانی لەوەڵامی بانگهێشتەكەیاندا بۆ ئامەد، نامەیەكی ئاراستەی ئەحمەد تورك كردووە و تێیدا رایدەگەیەنێ، كە لەبەر هەندێ هۆكار نەیتوانیوە بەشداری نەورۆزی ئەوشارە بێت.

لەبەشێكی نامەكەدا بارزانی نوسیویەتی: بەدڵی و بەگیان جەژنی نەتەوەیی كوردان، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەم. هیوادارم كۆنفڕانسی نەتەوەیی بەهاوكاری هەموومان ببێتە هۆكاری دەستەبەركردنی هەموو داواكانی گەلی كورد.

سەرۆك بارزانی لەدرێژەی نامەكەیدا دەڵێ: نەورۆز بەشێكی ناسنامەی نەتەوەییمانە، بووە بە رۆژی ئازادی و رۆژی ئاشتی، بووە بە سیمبولی ئازادی، گەلی كورد لەهەموو شوێنێك لەتێكۆشانی ئازادیدا نەورۆزی بەبنەما وەرگرتووە، لەهەموو شار و ناوچە و گوندەكاندا بە بەشداری هەموو كوردان ئەو رۆژە پیرۆز كراوە.

لەدرێژەی نامەكەیدا، سەرۆكی هەرێم نوسیویەتی: خوازیاربووم لە پیرۆزباییەكانی نەورۆزی ئامەددا بومایە، بەڵام بەهۆی هەندێك هۆكارەوە نەمتوانیوە بەشداری لەنەورۆزی ئامەددا بكەم، بەو بۆنەیەوە داوای لێبوردنی خۆمتان پێ رادەگەیەنم، جارێكی تریش نەورۆزتان پیرۆز دەكەم و خوازیارم ببێتە بۆنەی سەركەوتن.
-خەندان
Top