به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پیرۆز ده‌كه‌ین كه له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگی دهگێرِن و نه‌ورۆز وه‌كوو یه‌كه‌مین رۆژی ساڵنامه‌یان ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و بۆته هێمای ژیانه‌وه و بوژانه‌وه لایان.
نه‌ورۆز ده‌یسه‌لمێنێ ئێمه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كین یه‌كه‌مین رۆژی نووسینه‌وه‌ی مێژوومان بریتییه له نووسینه‌وه‌ی داستانی خه‌باتمان بۆ ئازادی و له‌ناوبردنی جه‌ورو سته‌م. نه‌ته‌وه‌یه‌كین ده‌ستپێكی مێژوومان، راپهرِین بووه به رووی زوڵم و زۆرداریدا، رابوون بووه بۆ سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانی. مێژوومان، مێژووی كۆشش بووه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی زستانی سته‌م و به‌رپابوونی به‌هاری ژیان و ژیانه‌وه. ئه‌م مێژووه تا ئه‌م ساته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش هه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه كه پێش 2712 ساڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له سته‌مكارترین حوكمرِان رزگار كرد و سه‌رتای بۆ مێژووییه‌كی نوێ دامه‌زراند. وا ئهمرِۆش جارێكی تر دهیسهلمێنینهوه كه ئێمه‌ی كورد پێشه‌نگی میلله‌تانی ناوچه‌كه‌ین بۆ هه‌مان ئامانج و ئاوات.
ئێمه‌ی كورد له ده‌وڵه‌تی عێراقدا، پێش 51 ساڵ، بۆ مافی خۆمان و بۆ دیموكراسی له عێراق، به رابه‌رایه‌تی (مسته‌فا بارزانی نه‌مر) له ئه‌یلوولدا شۆرِشمان به‌رپاكرد و بۆ جاری دووه‌میش له گوڵاندا ژیله‌مۆی شۆرِشمان گه‌شانه‌وه و سهرترۆپكیشیان له به‌هاری 1991دا گه‌له‌كه‌مان راپهرِی و به گوێی میلله‌تانی ناوچه‌كه‌ماندا دا كه ئه‌م رژێمه كودهتاچییانه جگه له نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی و دیكتاتۆریی هیچی تریان بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه پێ نییه و ده‌بێت برووخێنرێن و له جێیان حوكمرِانی دیموكراسی بێنه ئاراوه، له‌و پێناوه‌شدا شاخ و گونده‌كانی كوردستان‌مان كرده ماڵی هه‌موو خهباتگێرِانی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و كلدان و شابهشان دژی دیكتاتۆری تێكۆشاین.
ئێمه‌ی كورد به‌رگه‌ی زاڵمترین هێرش و په‌لاماری حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقمان گرت و له تاقیكردنه‌وه سه‌خته‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستن و شوێنبزركردن و به‌عه‌ره‌ب كردن سه‌ركه‌وتوو ده‌رچووین و دوژمنانیشمان شكستخواردوو.
ئێمه له 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، له به‌هاری 1991دا به رووی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆردا راپهرِین و ته‌خت و تاراجیمان وه‌ها له‌رزاند كه تا ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كجاریی راماڵرا، پێی جێگیر نه‌كرایه‌وه. له‌و كاته‌وه بنه‌ماكانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی و ئازادانه و بووژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریمان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا دامه‌زراند و پێشه‌نگی ئه‌و بههارهین كه ئێستا لێره و له‌وێ هه‌ندێ چرۆی ده‌ركردووه و هێشتا دیار نییه چۆن خزمه‌ت ده‌كرێ تا نهپوكێتهوه و جۆرێكی دیكه له دیكتاتۆری سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
به‌هاری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له 2712 ساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌رچی وه‌یشوومه و نه‌هامه‌تی و ژههرێكیشی به‌سه‌ردا باریوه نه‌یتوانیوه توانا و ئیراده‌ی بوژانه‌وه‌ی لێ بسێنێته‌وه و هه‌میشه له نه‌ورۆزدا، له ژێر سوتماكهوه چرۆكان ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و ده‌میان به رووی رۆژی نوێ و ئازادی‌دا كراوه‌ته‌وه. هه‌مووشمان به‌و ئومێده‌ین هه‌ر له‌م وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆزه‌دا بانگی چاره‌نووسی یه‌كجاری خۆمان بده‌ین و له وڵاتماندا سه‌ربه‌خۆ و سه‌رفراز بژین.
ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌روه‌كوو له درێژایی 2712 ساڵدا سه‌رمه‌شقی كاروان بووین، ئهمرِۆش پێویسته سه‌رمه‌شقی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بین له ناوچه‌كه‌دا و كۆتایی بهێنین به قۆناغی خه‌باتی توندوتیژانه و سه‌ره‌تایه‌كی باشتر بۆ خه‌باتی دیموكراتی دارِێژین كه هاوسۆزی زیاتری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ره‌وایه‌تی دۆزه‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین و پشتگیری و هاوكاری مكۆمتر دابین بكه‌ین ، هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ش بخه‌ینه ژێر فشاری خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه تا ناچاربن به شێوازی دیموكراتی و ئاشتییانه مافه‌كانمان بسه‌لمێنن.
ئه‌م ئامانج و شێوازی خه‌باته یه‌كبوونی گووتاری سیاسی و ئامانجی ستراتیژمان لێ ده‌خوازێ، ئه‌وه‌ش له رێی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دێته دی. كه سه‌رۆكی هێژامان جه‌نابی كاك مسعود بارزانی داوا ده‌كات له هه‌ولێری پایته‌خت ببه‌سترێ. ئێمه‌ش له پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان به توندی پشتگیری داواكه‌ی بهرِێزیان ده‌كه‌ین و له‌و پێناوه‌دا شێلگیرانه كار ده‌كه‌ین.
نه‌ورۆز كه هێمای رۆژی نوێی كوردانه ده‌یكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی داوا ده‌ستوورییه ره‌واكانمان و به‌شێوه‌ی زۆر تایبه‌تیش جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 و گهرِانهوهی ناوچه دابرِێنراوهكان و كۆتایی هێنان به‌و بیانوو رێگرییانه ده‌كه‌ین كه سه‌باره‌ت به نه‌وت و گاز و هێزی پێشمه‌رگه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێن. هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌نیا ده‌ستوور مه‌رجه‌عی عێراقییه‌كانه و پرۆسه‌ی سیاسیش له عێراقدا له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و ده‌ستووره و به‌پێی پرینسیپه‌كانی ته‌وافقی سیاسی دامه‌زراوه، بۆیه هه‌ر كار و كرده‌وه و ره‌فتارێك له‌م ده‌ستووره لابدات، یان ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به‌م ته‌وافقه و له خزمه‌تی لایه‌نێك یان مه‌زهه‌بێكدا لاسه‌نگی بكات ، ده‌وڵه‌تی عێراق لاسه‌نگ ده‌كات و پێكه‌وه‌ژیان ده‌خاته به‌رده‌م ههرِهشه. بۆیه گهرِانهوه بۆ ده‌ستوور و ته‌وافقی سیاسی ته‌نیا رێگه‌یه‌كه بۆ ده‌رباز كردنی عێراق له‌م قه‌یرانه‌ی تێی كه‌وتووه.
هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغی گوازراوهییهدا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆ نوێكردنه‌وه و چاكسازی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدایه و ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو توانا و ئیراده‌مان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌ی له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا و ئاماده‌یی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و پێناوه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كاندا یه‌ك باڵ بین وكاری هاوبه‌ش بكه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌موو تواناكانی رێككه‌وتنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌وه و له‌و پێناوه‌شدا پشتگیری ته‌واوی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه ده‌كه‌ین كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه و به‌هه‌موو هێز و ئیرادهیهكیشمانهوه پشتگیری په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین و به‌شێك ده‌بین له پرۆسه‌ی پێشخستن و پهرپێدان و گه‌شه‌كردنی وڵات و كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
نه‌ورۆز سیمبولی ئازادیمانه، ئازادیش به‌رهه‌می ئه‌و دره‌خته‌یه كه به قوربانیدانی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان سه‌وز بووه و به خوێنی شه‌هیدانمان ئاو دراوه، بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گشت شه‌هیدانی رێی رزگاری و ئه‌نفالكراوان و شوێنبزران داده‌نه‌وێنین و وه‌فاداری خۆمانیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و له خزمه‌تی خانه‌واده سهربهرزهكانیاندا ده‌بین و خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ هه‌رچی زووتر گه‌یشتن به‌و رۆژه‌ی هه‌موو مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مانی تێدا دێنه دی.
ی‌ژی كورد، بژی كوردستان
بژی پێكه‌وه ژیانی ئازاد و سه‌رفرازانه‌ی نێوان كورد و توركمان و ئاشووری و كلدان و عه‌ره‌ب و هه‌موو ئایین و ئایینزاكان له هه‌رێمی كوردستاندا
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌مووان پیرۆز بێ و كوردستان‌مان ئازاد و ئاوه‌دان و گه‌شاوه بێ
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20/3/2012
