سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه كونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتی فه‌ره‌نسا و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا به گرنگ وه‌سفكرد و ته‌ئكیدیان له سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه به تایبه‌ت له ڕووی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و به‌شداریكردنی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی فه‌ره‌نسا له پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا.
باڵیۆزی فه‌ره‌نساش وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له بواری بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانی كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه خوازیار بوو هه‌رێم پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ببینێت و پابه‌ندی وڵاته‌كه‌شی به دۆستایه‌تی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌ره‌نسا دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان جێی بایه‌خی فه‌ره‌نسایه و هه‌رێمیش به‌ختی گه‌وره‌ی عیراقه به تایبه‌تی له ده‌ستنیشانكردنی ئاینده‌كه‌یدا .
سه‌رۆك بارزانی وێرای نیشاندانی رێز بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی كه له نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارئاسانییه‌ك كه ده‌بێته هۆی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه .
