زمانی كوردی بەشداری فێستیڤاڵی زمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەكات لە بەریتانیا
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی زانكۆكه له‌وڵاتی به‌ریتانیا، له رۆژانی 17-18/3 فێستیڤاڵی زمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌زانكۆی (Sheffield University) له‌شاری شه‌فیڵد سازكرا.
له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه له‌هۆڵه‌كانی باڵه‌خانه‌ی (The Hicks Building) به‌ڕێوه‌چوو چه‌ندین بابه‌تی زمانه‌وانی و كلتوری له‌ڕێی داتاشۆوه پێشكه‌ش به‌خوێندكاران و میوانانی ئاماده‌بوو كرا.
هاوكات به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له‌ماوه‌ی هه‌ردوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، زیاتر له 100 زمان و دیالێكتی جیاواز كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان قسه‌یان پێده‌كرێت له‌لایه‌ن پسپۆڕی تایبه‌ته‌وه وترانه‌وه كه‌ئه‌وانیش بریتیبوون له گوڵبژێرێك له زمانه جیاوازه‌كانی ئاسیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌فریقاو دیالێكته جیاوازه‌كانی زمانی چینی و ئینگلیزی و چه‌ندین زمان و دیالێكتی جیاوازی تری جیهانی، له‌نێویشیاندا زمانی كوردیش وه‌ك هه‌ر زمانێكی تری زیندو له‌لایه‌ن چه‌ند خوێندكارێكی خوێندنی باڵای به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌وانه وترایه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ زیارتر به‌رچاو روونی ئاماده‌بووان كه ژماره‌یه‌ك خوێندكاری بیانیش ئاماده‌یبوون كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كلتور‌و ژیانی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه پێشكه‌ش كرا.
جێی ئاماژه‌یه ئامانج له‌سازدانی ئه‌م فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه له‌زانكۆی (Sheffield University) بریتی‌بوو له‌ئاشنا كردنی به‌شداربووان به‌چه‌ندین بابه‌تی زمانه‌وانی جیاواز‌و له‌هه‌مانكاتدا پیشاندانی هه‌بوونی چه‌ندین كلتوری جیاواز له‌ناو زانكۆكه‌دا.
