28 سه‌رۆك و به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی بۆردوومانی شاری هیرۆشیما له وڵاتی ژاپۆن ده‌كه‌ن
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رێكخراوی ئاشتی جیهانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رامی بانگێشتی 28 سه‌رۆك و به‌رِێوه‌به‌رانی شاره‌وانی له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ به‌شداری كردن له ساڵوه‌گه‌ریی بۆردوومانی شاری هیرۆشیمای وڵاتی ژاپۆن كه برِیار وایه 6 ئابی ئه‌مساڵ له وڵاتی ژاپۆن به‌رِێوه‌بچێت.
وه‌زیری شاره‌وانی به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند، ئامانجمان له به‌شداری ئێوه له‌و یاده بۆ ئه‌وه‌یه به هه‌موو دنیا رابگه‌یه‌نن كه چ تاوانێك دژ به گه‌لی كوردستان له رابردوودا ئه‌نجامداوه كه تاوانی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و كیمیابارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان و ئه‌نفال كردنی خه‌ڵكی كوردستان و كوشتنی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی كورد، نیشانی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه میلله‌تی كورد میلله‌تێكی خۆراگر و ئاشتیخوازه، هه‌موو هه‌وڵێكیشمان به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ین كه له جیهان هه‌موو جۆره چه‌كێكی ئه‌تۆمی و كۆكوژ نه‌مینێ و هه‌موو میلله‌تانی جیهان به ئاشتی بژین، كولتووری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ش یه‌كێك له به‌شدارییه‌كانی ئێوه ده‌بێ له‌م یادكردنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی، ده‌بێ سه‌رجه‌م سه‌رۆك و به‌رِێوه‌به‌رانی شاره‌وانی به جلوبه‌رگی كوردی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌شداری تێیدا بكه‌ن.
پاشان سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ، رۆژی یه‌كه‌م بریتیه له یادكردنه‌وه‌ی رووداوی بۆردوومانی شاری هیرۆشیما، رۆژی دووه‌میش ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێكه بۆ به‌شداران و دوا رۆژیش بریتیه له به‌رِێوه‌چوونی كۆنفرانسێك، نوێنه‌رانی پتر له 100 وڵاتی دنیا به‌شداری له‌و یادكردنه‌وه‌یه ده‌كا و ئامانجیش نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆمه‌ڵكوژه له دنیا و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری ئاشتی.
رێكخراوی ئاشتی جیهانی له ساڵی 1982 دامه‌زراوه و ئێسته 5هه‌زار و 600 ئه‌ندامی كه سه‌رجه‌میان سه‌رۆك و به‌رِێوه‌به‌رانی شاره‌وانین له جیهان ئه‌ندامن، له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش 78 ئه‌ندامی هه‌یه كه له‌و ژماره‌یه‌كدا 60 ئه‌ندامی سه‌رۆك و به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌وانی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركووكیشه‌وه له خۆ ده‌گرێ، خدر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی جیهانییه.
