بابه‌ت و به‌ڵگه‌کانی تایبه‌ت به جینۆسایدناساندنی کورد کۆده‌کرێنه‌وه
وه‌زیری کاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالکروانی ھه‌رێم \"ئارام ئه‌حمه‌د\"" له لێدوانێکدا راگه‌یاند: له ئێستادا به‌ھاوکاری نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی حکومه‌تی ھه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌و شاره‌زایانی کورد‌و بیانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رقاڵی دروستکردنی په‌یکه‌رێکی رێکخراوه‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و به‌ڵگه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانی که‌یسه‌کانی جینۆساید که پێشوتر له کۆڕ‌و سیمینار‌و ڤیستڤاڵه‌کان رامانگه‌یاندبوون.
گوتیشی: به‌نیازین ھه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه له پڕۆژه‌یه‌کدا کۆی بکه‌ینه‌وه‌و به‌ناوی پڕۆژه‌ی به جینۆساید ناساندنی که‌یسی کورد که له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به‌رانبه‌ری کرا رابگه‌یه‌نین و دواتر له رێگه‌ی به‌ش و ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یکه‌ره رێکخراوه‌ییه له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی دیکه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه بکرێت. ئارام ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێـت له رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه پشتیوانێکی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و بابه‌ته په‌یدا بێت و بۆ جیھان ده‌ربکه‌وێت که چ تاوانێک به‌رانبه‌ر کورد کراوه‌و رێگری له دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه به‌رانبه‌ر کورد و گه‌لانی تری جیھان بکه‌ن.
"
