نێچیرڤان بارزانی: حزبی شیوعی و زەحمەتكێشان و سۆشیالیست بەشداری لە كابینەی نوێ دەكەن و كۆمەڵیش وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێنێتەوە
ئەم لێدوانەی بارزانی لە پاش بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی هاوبەشیی نێوان سەرۆك و جێگری سەرۆكى راسپێردراوی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كە لە بارەگەی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ بەڕێوە چوو، هات.
سەرەتا عەلی باپیر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رای گەیاند \"ئەمڕۆ هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد وەك سەرۆك وەزیر و جێگری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ سەردانی ئێمەیان كردووە و تێیدا داوای بەشداریكردن لە كابینەی حكوومەتی هەرێم كرا\"".
زیاتر گوتى \""ئێمە رامان گەیاند بەشداری لە حكوومەتی نوێى هەرێم ناكەین و لە دەرەوەی حكوومەت بە ئۆپۆزسیۆنی دەمینێینەوە و رەخنەی بنیاتنان دەگرین و بە كاری چاك دەڵێین چاكە و بە كاری خراپ دەڵیین خراپە بۆ ئەوەی چاكی بكەنەوە\"".
دواتر نێچیرڤان بارزانى گوتى \""ئەمڕۆ سەردانی هەریەك لە حزبی زەحمەتكێشان، شیوعی و سۆشیالیست و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانمان كردووە، جگە لە كۆمەڵی ئیسلامی ئەوانی تر بڕیاریانداوە بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم بكەن، هەروەها رێزیش لە بڕیاری كۆمەڵیش دەگرین بەوەی بەشداری لە حكوومەت ناكەن، بەڵام ئەوان دەتوانن لە دەرەوەی حكوومەت هاوكاری و پشتیوانی ئێمە بن\"".
زیاتر گوتى \""دیاردەی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان دیاردەیەكی تەندروستە، دۆخی ئەمڕۆی كوردستان بەر لەوەی پێویستی بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات هەبێ، پێویستی بە كۆدەنگی هەیە\"".
لە بارەی پرسی گەندەڵییەوە، بارزانی گوتی \""پرسى گەندەڵی پرسێكى گشتگیرە و دەبێ هەمووان بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین و پێویستیمان بە هاوكاریی هەموو لایەك هەیە بۆ ئەوەی بەرەنگاری ببینەوە\"".
لە وەڵامی پرسیارێكی (ئاكانیوز)یش دا سەبارەت بەوەی كە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و خەڵكی كوردستان چاوی لەوەیە لە سەرۆكایەتیكردنی حكوومەتی هەرێمدا ئەو كێشە و ملمڵانێیانەی هەیە نەمینێ، ئایا بارزانی تا چەند بەو ماوە كورتەی لە بەر دەستی دایە دەتوانێ ئەو دڵەراوكێیانەی هەیە نەهێلێ، بارزانی گوتی راى گەیاند \""كابینەی 6 كۆمەڵێك كاری باشی ئەنجام داوە و كۆمەڵێك كەموكوڕیشی بەجێهێشتووە و ئێمەش لە كابینەی 5 كەموكوڕیمان بۆیان بەجێهێشتبوو، بۆیە ئێمە سوپەرمان نین بڵێین هەموو شتێك چاك دەكەین، بگرە هەموو هەوڵ و كۆشش و توانایەكمان بۆ ئەوە دەخەینەگەڕ باشترین كار بكەین بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان بێ\"".
لەبارەى پرسی گەندەڵیش، باپیر گوتی \""سیستەمی سیاسیی ئێمە كەموكوڕی هەیە و دەبێ كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، ئەركی هەموو لایەكمانە كار بۆ نەهێشتنی ئەو گەندەڵی و ناعەداڵەتییەی هەیە بكەین، هەمووشمان پشكمان بەر دەكەوێ، بەڵام زۆرینەی پشكەكان بەر لایەنی دەسەڵات دەكەوێ\""."
