وەزیری دەرەوەى چیك دەڵێ بەڕەچەڵەك كوردم
بەختیار ئەمین وەزیری پێشووى مافی مرۆڤى عێراق بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، لە پەراوێزی یەكێك لە كۆنگرە ناودەوڵەتییەكاندا لە ئێوارە خوانێكدا كە وەزیری دەرەوەى چیك بانگهێشتى كردبووین و خۆم و سەفیە سوهێلی پەرلەمانتارى عێراق و هاوسەرم ئامادەی بووین.
ئەمین گوتى، كارل شڤانسربێرگ كە وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیرانیشە و سەرۆكى پارتى top 09یە پێی راگەیاندنم كە ئەو بەڕەچەڵەك كوردە و گوتى \"دەزانى منیش كوردم\""، ئاماژەى كرد كە باپیرانم 200 ساڵ لەمەوبەر لە قەوقازەوە هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و بەڕەچەڵەك كوردن، منیش خۆشحاڵی خۆم پێی راگەیاند.
هەروەها گوتى، وەك كوردێك زۆر خۆشحاڵم و هیواخوازم كە سەردانى هەرێمی كوردستان بكەن، لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەى چیك گوتى هەر كاتێك بانگهێشتن كرام من بەخۆشحاڵییەوە سەردانى هەرێم دەكەم.
ئەو دیپلۆماتە كوردە ئاماژەى كرد كە شڤانسربێرگ لە بنەماڵەیەكی گەورەى ئەوروپان و خاوەنى چەندان كەڵە پیاوى مێژوویین و كە لە نێویاندا هەندێك مارشاڵ و سوپاسالارى گەورەن و كاردینال و چەندان پیاوى دەوڵەت و بەیەكێ لە بنەماڵە دەوڵەمەندی گەورە لەسەر ئاستی ئەوروپا دێنە هەژماردن.
\"" شڤانسربێرگ\"" پێشتر راوێژكاری ڤاتسالاڤ هاڤڵ سەرۆكى كۆچكردووى چیك بووە و لە ساڵی 2007ەوە تا 2009 وەزیری دەرەوە بووە، پاشان لە 2010ەوە پۆستەكەى پێدراوە و تا ئێستە بەردەوامە، سەرۆكى پێوەندییەكانى دەرەوەى ئەنجوومەنى پیران بووە و هەروەها ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا بووە و ئێستە حزبەكەى خاوەنى 16%ى كورسی پەرلەمانى ئەو وڵاتەیە\"" ئەمین گوتى. "
