كۆنفرانسی به‌ره‌و به جینۆسایدناساندنی دژ به گه‌لی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
ئه‌مرِۆ شه‌موو به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاربین ئیمامی وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌لبانیا وسیناتۆر سیرجیۆ دى گریگۆر سه‌رۆكى نێرده‌ى ئیتالیا له‌په‌رله‌مانى ناتۆ
له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی به جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراوه له لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عس ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كۆنگره‌كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر هاته گرێدان كه نێرده‌ی وڵاتی ئیتاڵیا له هاوپه‌یمانی ناتۆ و ژماره‌یه‌ك له شاندی بیانی و ناوه‌خۆیی به‌شدارن.
سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌كه‌ش به سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ كرد و پاشان فیلیمێكی دیكۆمێنتكاری له باره‌ی رووداوی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان نیشان درا كه رووداوی 24 ساڵ به‌ر له ئێسته‌ی كیمیاباران كردنی شارۆكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان وه‌ك خۆی نیشان درا.
