په‌یامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11 ی ئادارو راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێردا
له‌ساڵیادی رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970
به‌بۆنه‌ی 42 ـه‌مین ساڵه‌ی بیره‌وه‌ری رێككه‌وتنامه مێژووییه‌كه‌ی 11 ی ئاداری ساڵی 1970، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌به‌رزی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ره سه‌ربه‌رزانه ده‌كه‌ین، كه به‌شدارو هاوكاربوون له قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشی ئه‌یلول به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر، كه رژێمی ئه‌وسای عیراقی ناچار كرد، ئه‌و رێككه‌وتنامه مێژووییه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان مۆر بكات و دان به به‌شێك له ماف و داخوزاییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردا بنێت.
رێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئادار به یه‌كێك له دۆكیومێنته مێژووییه ده‌گمه‌نه‌كان ده‌ژمێردێ له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد كه دانی به‌مافی نه‌ته‌وه‌یی و بوونی گه‌لی كورددا ناوه، ئه‌مه‌ش به‌ری خه‌بات و فیداكاری زۆری میلله‌ته‌كه‌مان بوو، له‌قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا.
هه‌رچه‌نده دواتر رژێمی ئه‌وسای عیراق به‌هاوكاری شای ئێران و سه‌رۆكی جه‌زائیر پیلانیان له‌دژی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد گیراو به مۆركردنی رێككه‌وتنامه شومه‌كه‌ی جه‌زائیری 1975 رژێمی به‌عس له‌و به‌ڵێنانه په‌شیمان بووه‌وه، به‌ڵام خۆڕاگری و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مان درێژه‌ی پێدراو سه‌ر له‌نوێ شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه.
له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 رێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئادار، بووه بنه‌مایه‌كی پته‌وی یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لًَبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئیلهامی به‌خشی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شی كه دوای رووخانی رژێمی عیراق له 2003 بۆ جێگیركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقدا.
هاوكات ئه‌مڕۆ رۆژێكی تری مێژووییه له خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، كه 21 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری دێرین، هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره، راپه‌ڕین و له ماوه‌یه‌كی كورتدا، ته‌واوی شاره‌كه‌یان له داموده‌زگاكانی داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس پاككرده‌وه، خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌سته‌ملانی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا، له‌و رۆژه‌دا، په‌یام و ئاڵای سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینیان گه‌یانده دهۆكی ره‌نگین و ناوچه‌ی بادینان، تا سه‌ره‌نجام به رزگاركردنی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست، راپه‌ڕین تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر نا.
له‌كاتێكدا گه‌له‌كه‌مان به‌خۆشحاڵی و سه‌ر به‌رزییه‌كی زۆره‌وه بیره‌وه‌ری به‌یاننامه‌ی 11 ی ئادارو سه‌ركه‌وتنه‌كانی راپه‌ڕین ده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌وه‌شمان له به‌رچاوه كه وێڕای ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ده‌ستهاتوون، به‌ڵام هێشتا خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌ی پێویستی به یه‌كهه‌ڵوێستی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌زمونی دیموكراتی و فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردن له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و پاراستنی ئازادییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌خمورو شه‌نگارو ته‌واوی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبێت خه‌باتی گه‌لی كوردستان تا گه‌یشتن به‌هه‌موو ئامانج و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و شه‌هیدانی راپه‌ڕین به‌تایبه‌تی داده‌نوێنین.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
10 /3/2012
