به‌مه‌به‌ستی به‌شداری زیاتری كۆمپانیا بیانیه‌كان له جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ل شاندێكى كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا كۆبۆه‌وه كه پێكهاتبوون له له نوێنه‌رانی 17 كۆمپانیا و تایبه‌تمه‌ندوبوون له سێكته‌ره‌كانی ( ئاو و ئاوه‌رۆ ، بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی گه‌شت و گوزار ، خولی راهێنان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆیی) ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست به‌شداربوو، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار خۆشحاڵی خۆی بۆ هاتنی ئه‌م ژماره كۆمپانیایه بۆ ئه‌م بوارانه ده‌ربری و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت خۆشحاڵه كۆمپانیاكانی ولاَتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك به‌ریتانیا به‌شداری له جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ها هاوكارمان بن بۆ بونیادنه‌وه‌ی ژێرخانی گه‌شت و گوزار ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان خۆی ولاَتێكی گه‌شتیارییه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی و كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنانیش بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌م لایه‌نه بۆ كاری دامه‌زراوه‌یی هاوچه‌رخ زۆر گرنگه، له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی ئه‌م كۆمپانیانه له‌پرۆژه‌كاندا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار داوای له كۆمپانیاكان كرد كه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و نووسینگه‌ی خۆیان له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له پرۆسه‌ی ته‌نده‌رینی پرۆژه‌كان ، پاشان بۆ وورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌كان شاندی كۆمپایناكانی به‌ریتانیا له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی ( ئاو و ئاوه‌رۆ و گه‌شت و گوزار) قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویات و وورده‌كاری پرۆژه‌كان كرد