كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی به‌مینڕێژكراو برینداربوونی 18كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌م به‌یانییه‌و له نزیك مزگه‌وتی سه‌برییه‌ی سه‌ر رێگه‌ی به‌غداد ئۆتۆمبیلێكی به‌مینڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له گه‌ڕه‌كی تسعین و له نزیك به‌داله‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش ئۆتۆمبیلێكی تر ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئه‌نجامی هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه‌ش 18 كه‌س برینداربوون، كه له‌نێویاندا پۆلیس و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانی ماڵی‌یان به‌دواوه بووه.
هاوكات عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك بهPUKmediaی راگه‌یاند: له‌ناحیه‌ی ره‌شاد له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ته‌قه له باره‌گای فه‌وجی (4) ی لیوای (15)ی سوپای عیراق كراوه‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب برینداربووه.
وتیشی هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌نزیك بورجێكی ئاسیا سێڵ له‌سه‌ر رێگه‌ی دوبز- كه‌ركوك بۆمبێكی ده‌نگی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه.
