کوێت: بە هیوام بە زووترین كات کۆنسووڵخانەی وڵاتەكەم لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بێت
کۆنسووڵی گشتیی كوێت خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی كوردستان دەربری و لە وتەیەكدا بۆ سەفیر و کۆنسووڵ و ئامادەبووانی یادەكە، ئەو نوێنەرایەتییە بازرگانییەی كوردستانی لە كارەكانیدا، بەرز نرخاند و كوردستانیشی بە وڵاتێكی ئارام و پێشكەوتوو وەسف كرد و هیوای خواست بەم زووانە کۆنسووڵخانەی وڵاتەكەی لە كوردستان بكرێتەوە.
نوێنەری بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شیلان خانەقا، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ”هەموو ساڵێك و لە رۆژی 22/2 رۆژی نەتەوەییی دەوڵەتی كوێت بەرز رادەگیرێت و لە وڵاتی ئیماراتیش لە لایەن سەفیری كوێت لەو وڵاتە، بانگهێشتی سەرجەم سەفیر و کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتان دەكرێت. لەو چوارچێوەیەیشدا، ئێمە وەك نوێنەرایەتیی حكوومەتی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی بە فەرمی بانگهێشت كرابووین و لەو بۆنەیەدا بەشداریمان كرد.\"
شیلان خانەقا گوتی: ”بانگهێشتكردنی ئێمەیش بە فەرمی،سەلماندنی گرنگیدانە بە نوێنەرایەتییەكەمان لە لایەن وڵاتان و وەك دیپلۆماتكارێك مامەڵەمان لەگەڵ دەكرێت و شانبەشانی کۆنسووڵی وڵاتان پیرۆزبایی خۆمان و حكوومەتی كوردستانمان پێ گەیاندن و هیوایشمان خواست پەیوەندییەكانمان بهردهوام بن.\""
شیلان خانەقا، گوتیشی \""کۆنسووڵی كوێت لە بەشێكی وتەكانی دا سەبارەت بە كوردستان ئەوەی راگەیاند كە لە ئێستادا رەوەندێكی زۆری بازرگانیمان لە كوردستان كاردەكەن و ژیان و سەرمایەیان لە ئاسایشی تەواو دایە و بە هیواشم بە زووترین كات کۆنسووڵخانەی وڵاتەكەم لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بێت.\""
خانەقا، گوتی :\"" ئێمەش لە لای خۆمانەوە، باسی پەرەسەندنە گشتی یەكانمان بۆ ئامادەبوان كرد و ئەوەشمان پێراگەیاندن كە ئێستا كوردستان ، لە روی ئەمنی و پەرەسەندنەكانی و كرانەوەی بە روی وڵاتاندا جیاوازترە لە عێراق كە بووەتە هۆی هاتنی زۆرێك لە سەرمایەدارانی وڵاتان بۆ ئهوهی وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن\""."
