له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا 29 قوتابخانه له كه‌ركوك دروستكراون
شێرزاد رشید كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌شی خوێندنی كوردی كه‌مترین سوود له‌و قوتابخانانه وه‌رده‌گرێت كه دروست ده‌كرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مترین قوتابخانه‌ی بۆ خوێندی كوردییه، وتیشی خوێندنی كوردی له گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجا عه‌لی و باروتخانه پێویستی به خوێندنگه‌یه، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌دا دروست نه‌كراون .باسی له‌وه‌شكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم له سنوری كه‌ركوكدا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی دروستكردوه له ساڵی رابردویشدا دوو قوتابخانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌ركوك دروستكراون.رونیشكرده‌وه كاتێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی داوای دروستكردنی قوتابخانه ده‌كات له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق كێشه‌و گرفتمان بۆ دروست ده‌كه‌ن و داواكاریه‌كانیش داوا ده‌خه‌ن.سه‌باره‌ت به ژماره‌ی خوێندكارانی به‌شی خوێندنی كوردی وتی :\" له سنوری كه‌ركوكدا 87 هه‌زار خوێندكار هه‌یه پێنج هه‌زار منداڵیش له باخچه‌كانی ساوایاندان ."
