به‌مه‌به‌ستی به‌شداری زیاتری كۆمپانیاكانی ولاَتی لیتوانیا له بواری پرۆسه‌ی ئاوادهنكردنهوهی كوردستان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوللا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ل شاندێكى ولاَتی لیتوانیا كۆبۆوه كه پێكهاتبوون له كونسوڵى فه‌خری لیتوانیا له عێراق و بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵ و به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا و نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی لیتوانیا له بواره‌كانی ئاو و ئاوه‌رۆ و ته‌ندروستی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و پیشه‌سازی فرۆكهونی ..هتد). له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار وێرای پیشوازی كردنی له‌م سه‌ردانه ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوی باشی بریووه و هه‌روه‌ها كۆمپانیا بیانیه‌كانیش ئه‌و راستیه‌یان بۆ ده‌ركه‌تووه، بۆیه رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌م پرۆسه‌یه فراوانتر ده‌بێت و زیاتر كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان بكه‌ن، له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی پێشوازی هه‌ریم له كۆمپانیا بیانیه‌كان كردوو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئه‌و كۆمپانیانه‌ی بیانه‌وێت له‌هه‌ریم كاربكه‌ن، پێویسته ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ پرۆژه‌كان ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه‌و به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین بكه‌ن، له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆمپانیاكان بۆ چۆنیه‌تی به‌شداربونیان له ته‌نده‌رین ده‌توانن بچنه ماڵپه‌ری وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ته‌نده‌ره‌كان وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمیش ، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار باسی له‌و ئارامى و ئاسایشه كرد كه ئیستا له‌هه‌ریمی كوردستان دابین كراوه ، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمپانیایه‌كان وه‌ك ده‌روازه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقیشدا بكه‌ن، ده‌رباره‌ی هاوكاریشیان له‌بواری فرۆكه‌وانی، وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بێجگه له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر، له سلێمانیش فرۆكه‌خانه هه‌یه و فرۆكه‌خانه‌ی دووه‌مى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به ئاستی ستانده‌ری جیهانیه، بۆیه له‌مباره‌وه به شاندی میوانی راگه‌یاند ئیوه بێجگه له‌م بوارانه‌ی كه ئیستا له كوردستان هه‌ن، ده‌توانن پێشنیار و پرۆپۆزه‌ل پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان ده‌گونجین، ئێمه به سوپاسه‌وه لێتان وه‌رده‌گرین و دیراسه‌تیان ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولاش، وه‌زیری شاره‌وانی به شاندی میوانی راگه‌یاند كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمى كوردستان و لیتوانیا به‌هێز بیت.