وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ئاژانسی ناسا
وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌كانی ئه‌م بنكه‌یه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و پسپۆرِانی ئاژانسی ناسا مێژووی دروستبونی ئه‌م بنكه‌یه‌و چۆنییه‌تی كاركردن و پێشخستن و دواتریش قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای رۆیشتن به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان و مانگ و ئه‌ستێره‌كانیان بۆ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رونكرده‌وه‌و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه زانستی گه‌ردون و بۆشایی ئاسمان به‌شێكه له‌سیستمی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریكاو پێویسته گه‌لانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌م زانسته خۆیان شاره‌زا بكه‌ن.
ئه‌مریكا ساڵی 1968بۆ یه‌كه‌مجار له‌م بنكه‌یه‌وه كه‌شتی (ئه‌پۆلۆ 8)ی ئاڕاسته‌ی مانگ و بۆشایی ئاسمان كرد‌و ئێستاش پێشكه‌وتوترین بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆشایی ئاسمان و ئه‌ستێره‌كانه له‌جیهاندا.
