به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانی دیوانیه وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه خاتوو په‌ری نوری عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا 207 روفاتی دیوانیه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و نمونه‌ی سامپڵی ئێسكی وه‌رگیراو بۆ بهخاكسپاردنهوه ئاماده‌كرا، له‌كاتی ئێستا 527 روفاتی دیكه ماوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ هێنانه‌وه‌ی 350 روفاتی تر.
وتیشی: ئه‌و روفاتانه‌ی ئێستا له‌به‌غدا ماون ژماره‌یان 527 روفاته له‌كاتی ئێستا پشكنینی DNA له‌لایه‌ن په‌یمانگای دادوه‌ری پزیشكی به‌غدا بۆ 350 كه‌س كراوه، له‌و سه‌ردانه‌ماندا ئه‌و ژماره‌یه ده‌هێنینه‌وه كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین تاكو پشكنین بۆ روفاته‌كانی تریش بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كه ژماره‌یان زیاتر له 730 روفاته له رێورهسمێكی شایسته له چه‌مچه‌ماڵ به‌خاك بسپێردرێن.
جێی ئاماژه‌یه له‌مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوو، دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سنوری پارێزگای دیوانیه دۆزرانه‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته 730 روفات، دوای هه‌ڵدانه‌وه‌یان له‌ماوه‌ی رابردوو 207 روفات وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
