كه‌ركوك.. پیلانێكی تیرۆریستی پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا لیوا تۆرهان عه‌بدولڕه‌حمان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك كه پاڵپشت به‌زانیاری و چاودێری هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك له‌ناوچه‌یه‌كی ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجامیانداوه، ده‌ستیان به‌سه‌ر پشتێنه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌دا گرتووه كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌یه‌كێك له‌شوێنه گشتییه‌كانی شاری كه‌ركوك ئاماده‌كرابوو.
لیوا تۆرهان ئاشكراشیكرد كه گروپێكی تیرۆریستی ئه‌و حیزامه‌یان ناردووه‌ته كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی داهاتوودا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌دژی هاووڵاتیانی كه‌ركوك پێ جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام دوای پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌پۆلیس و ئاسایش گه‌مارۆی شوێنی مه‌به‌ست دراوه‌و پشتێنه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كه دۆزرایه‌وه‌و له‌ڕێگای تیمی تایبه‌تی پوچه‌ڵكردنه‌وه توانرا پوچه‌ڵبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها پشتێنه‌كه بڕی 2 كیلۆ گرام و 500 گرام مه‌وادی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا بوو كه به‌سترابووه‌وه به‌كه‌ره‌سته‌ی تری ته‌قینه‌وه‌وه، هه‌روه‌ك ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌یه‌كێك له‌هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كان ئه‌ژمارده‌كه‌ین كه تیایدا به‌هه‌وڵی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك توانیمان پیلانێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستان پوچه‌ڵبكه‌ینه‌وه كه له‌دژی هاووڵاتیانی كه‌ركوك ئاماده‌كرابوو.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رۆڵی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوكی به‌رز نرخاند كه هاوكاربوون بۆ پوچه‌ڵًكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی تیرۆریستان له‌شاری كه‌ركوك و وتی: بۆ جاری یه‌كه‌م نیه كه به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌و چالاكییانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵكو له‌چه‌ند ساڵی رابردوو هێزه‌كانی ئاسایش لایه‌نێكی هاوكاری به‌رده‌وامی پۆلیسی كه‌ركوك بوون و له‌ئێستاشدا ئه‌ندامن له‌سه‌نته‌ری دژه تیرۆری شاری كه‌ركوك.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌ییه‌كه‌دا عه‌قید سمكۆ مه‌حمود وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌و پیلانه تیرۆریستییه‌مان له‌ڕێگای سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانی خۆمانه‌وه ئاشكراكردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگ بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی بۆ شاری كه‌ركوك و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیانی شاره‌كه به‌بێ جیاوازی.
