سه‌رۆك تاله‌بانى یادى 59 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (ی.ق.ك) پیرۆز ده‌كات
به‌رێزان سكرتێر و سكرتاریه‌ت و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان خۆم به شادومان ده‌زانم كه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته بكه‌م و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه ئه‌م یاده مێژووییه له هه‌موو قوتابی و خوێندكارانی كوردستان پیرۆز بكه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنیان بۆ بخوازم .
هیوادارم ئه‌م بۆنه پرشنگداره وێستگه‌یه‌كی تری یه‌كێتییه‌كه‌تان بێت بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و یادكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی و ده‌ستكه‌وته‌كانتان و دارشتنی به‌رنامه‌و پلانی سه‌رده‌میانه له پێناو گه‌شه‌پێدانی خه‌باتی له مێژینه‌ی پرشكۆی ئه‌م رێكخراوه تێكۆشه‌ره ، كه به درێژایی ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نی ، نه‌خشێكی دیار‌و به‌رچاوی گێراوه له كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌روه‌ها له خزمه‌تكردنی ئاوات و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و پیشه‌یی و دیموكراتییه‌كانی توێژی قوتابیان و خوێندكاران دا .
بۆ من مایه‌ی خۆشحاڵییه‌كی تایبه‌تییه كه شه‌ره‌فی دامه‌زراندن و یه‌كه‌مین سكرتێری ئه‌م رێكخراوه دلێره‌م پێبراوه‌و له ریزه‌كانی دا په‌ره‌م به تێكۆشان و كۆششی خۆم داوه ، به تایبه‌تی كه یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی ده‌یان و سه‌دان تێكۆشه‌ری رێگای رزگاریی و دیموكراتی و سه‌رفرازیی كوردستان و عیراق بووه و توانیویه‌تی له‌و باره‌یه‌وه شانازییه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات و گیانی چه‌ندان تێكۆشه‌ر و رابه‌ری قوتابیانی كوردستان بكاته قوربانی كاروانی رێگای كوردایه‌تی و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان .
خوشك و برایانی تێكۆشه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ، ئه‌مرۆش كه گه‌له‌كه‌مان به به‌شێكی زۆری ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌یشتووه و خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگای حوكمداری خۆیه‌تی و له‌عیراقیشدا رۆڵێكی زۆر گرنگ ده‌گێرێ، دیاره هێشتا خه‌بات ته‌واو نه‌بووه، بۆیه گرنگه ئێوه‌ی رێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكارانی كوردستانیش باشتر ریزه‌كانتان یه‌كخه‌ن و یه‌كده‌نگ بن له ئاست پێویستی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆرشی میلله‌ته‌كه‌مان له ئازادی و دیموكراسیی و په‌ره‌پێدانی كورده‌وارییه ئازاده‌كه‌مان له هه‌موو رووه‌كانه‌وه ، شانبه‌شانی خه‌باتكردن بۆ هاتنه‌دی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی خۆشتان له باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی قوتابیان و دابینكردن و گه‌شه‌پێدانی خوێندنێكی هاوچه‌رخ و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی دوارۆژ و قووڵكردنه‌وه‌ی خه‌باتی دیموكراسیی و پیشه‌یی و چه‌سپاندنی گیانی لێبوورده‌یی و فره‌یی و فره‌ره‌نگیی كۆمه‌ڵی كوردستانی . ئومێده‌وارم كه یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان شانبه‌شانی رێكخراوه‌كانی تری قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان ئاڵاهه‌ڵگری پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان ویه‌كخستنی ریزه‌كان و په‌ره‌پێدانی تێكۆشانی دیموكراسیی و پیشه‌یی و مه‌ده‌نیی بێت و له ریزی پێشه‌وه‌ی خزمه‌تكردن بێت به ئاوات و ئامانجه به‌رزه‌كانی قوتابیانی كوردستان له پێناو چه‌سپاندنی كورده‌وارییه‌كی پێشكه‌وتووی مۆدێرن و كراوه‌ی دوور له توندوتیژیی كه تیایدا هه‌مووان هه‌ست به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری و دڵنیایی بكه‌ن و ، له رێگه‌ی گیانی پێكه‌وه‌كاركردن و یه‌كریزیی سیاسیی و میللییشه‌وه ماڵی كوردی بپارێزین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین .
له كۆتایی دا جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م و هیواداریشم كه هه‌رده‌م له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازیی دا بمێننه‌وه .
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن .
برای دڵسۆزتان؛
مام جه‌لال
