سەرۆكی هەرێم داواى رێوشوێنى یاسایی بۆ سوێندخواردنی جێگرەكەی دەكا

سەرۆكی هەرێم داواى رێوشوێنى یاسایی بۆ سوێندخواردنی جێگرەكەی دەكا
جێگری سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند، نووسراوی رەسمیی سەرۆكایەتیی هەرێمى كوردستان لەبارەی دەستنیشانكردنی كۆسرەت رەسول عەلی وەك جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە پەرلەمانى كوردستان.

عەونی بەزاز بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"نووسراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 114 كە ئیمزای مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لەسەرە گەیشتە پەرلەمانی كوردستان\"".

زیاتر گوتى \""لە نووسراوەكەدا سەرۆكی هەرێم، كۆسرەت رەسول عەلی وەك جێگری خۆی ناساندووە و داواش دەكا رێوشوێنە یاساییەكان بگرینەبەر بۆ سوێندخواردنی ناوبراو بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان\"".

لەبارەی ئەوەی پاش گەیشتنی ئەو نووسراوەی سەرۆكی هەرێم هیچ وادەیەكی دیاری كراو هەیە بەوەی لەم ماوەیەدا جێگرەكەی سوێندی یاسایی بخوا، بەزاز گوتی \""هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە و ئێستە پەرلەمانی كوردستان لە پشووی رەسمیدایە، بۆیە تا پشووەكە كۆتای پێ نەیە ناتوانرێ هیچ دانیشتنێك ئەنجام بدرێ و تەنیا لە یەك سات نەبێ ئەویش ئەنجامدانی دانیشتنی نا ئاسایییە\""."
Top