ئۆپۆزسیۆن دەڵێن سبەی نارژێینە سەر شەقامەكان
بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا سەبارەت بە ساڵوەگەڕی خۆپێشاندان و رووداوەكانی 17ی شوبات رایان گەیاند، لەبەر بارودۆخی هەستیاری هەرێم و عێراق و ناوچەكە ئێمە لە ئێستەدا بەرنامەی خۆپێشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری و چالاكیی سەرشەقاممان نییە و، گرینگ لای ئێمە پاراستنی گیانی زیندوویەتی ئەم یادەیە.
ئاماژە بەوەش دراوە \"بەتوندی هەرجۆرە چارەسەرێكی ئەمنی و سەربازی رەت دەكەینەوە لە ئەگەری هەر چالاكییەكی جەماوەری و خۆپێشاندان و ناڕەزای دەربڕینێكی ئاشتییانە و مەدەنیانەدا\"".
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە \""ئێمە هەردەم لە سەنگەری پشتیوانی و داكۆكیكاری بەردەوامی خواستە ڕەواكانی گەلەكەمانین و خۆپێشاندان و دەربڕینی نارەزایەتی و دەنگهەڵبرین لەبەرانبەر ناعەدالەتی و دژایەتی هەموو جۆرەكانی گەندەڵیدا بە مافی رەوا و شارستانی خەڵك دەزانین\"".
ئێستە بەهۆى هاتنى وادەی 17 شوبات/فێبرایەر یەكەم ساڵوەگەڕی دەست پێكردنی خۆپێشاندانەكانی ساڵی رابردوو لە سلێمانی و ناوچەكانی تر، دەنگۆی سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندان دروست بووە و لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك چەند گرووپێك بەڵێنى دەست پێكردنەوەی خۆپێشاندانیان ڕاگەیاندووە."
