په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 7 دیاری كرد
دانیشتنه‌كه به بێ ئاماده‌بوونی فراكسۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی و گۆرِان بهرِێوهچوو.
سه‌ره‌تا ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه نا ئاساییه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه بریتی بوو له ناوهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و جێگره‌كه‌ی، پاشان فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه به تایبه‌ت بوو به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كابینه‌ی 7 قبووڵ كرد بوو.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی فراكسۆنی كوردستانی كه تێیدا داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد بوو نێیچرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كابینه‌ی 7 و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خسته ده‌نگدانه‌وه.
به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا.
