پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا كۆده‌بێته
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك دواین گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ركوكی له‌رووی ئه‌منی و ئاوه‌دانییه‌وه بۆ قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كانی كه‌ركوك رونكرده‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌ئه‌نجامی دیدار‌و كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عیراق و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا به‌ده‌ستی هێناون له‌سه‌رویانه‌وه كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ شاری كه‌ركوك كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه خزمه‌تێكی گه‌وره به‌كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك له‌كێشه و كه‌موكوڕی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوكی له‌هه‌موو بواره‌كاندا كۆڵییه‌وه‌و رایگه‌یاند: وه‌ك ئیداره‌ی كه‌ركوك پلانمان خزمه‌تكردنه به‌هه‌موو ناوچه‌كانی كه‌ركوك به‌بێ جیاوازیی، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی كه‌ركوكی راسپارد هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوكدا گه‌شه پێبده‌ن و له‌نزیكیشه‌وه چاودێری ئه‌و پرۆژانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر بودجه‌ی كه‌ركوك و پترۆدۆلاریش له‌ناوچه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌گه‌نده‌ڵی بگیرێت و پرۆژه‌كان وه‌ك پێویست بخرێنه خزمه‌تی دانیشتوانی كه‌ركوكه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌لًَ نوێنه‌ری چین و توێژه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه رێكخست.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ئاماده‌یبوون، پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌و هه‌نگاونانه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌دوای هه‌شت مانگ له‌ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك ئه‌نجامیانداوه.
د.نه‌جمه‌دین رایگه‌یاند: له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵیانداوه زۆرترین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ خزمه‌تی شاری كه‌ركوك بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وتیشی له‌ئێستادا هیچ گه‌ڕه‌كێك نییه له‌كه‌ركوك پرۆژه‌یه‌ك یان چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری تیا جێبه‌جێنه‌كرێت.
پارێزگاری كه‌ركوك راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵیش پلانیان بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌دان پرۆژه‌ی دیكه بۆ شاره‌كه داناوه‌و چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ن ئه‌وانیش بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك ره‌خنه‌ی له‌په‌رله‌مانی عیراق گرت كه بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ و ئه‌و لایه‌نه‌شی به‌هۆكارێك بۆ دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵ گه‌ڕانده‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شی رونكرده‌وه كه له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غداوه بۆ كه‌ركوك به‌ده‌ستی هێناون له‌سه‌رویانه‌وه وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنی 1400 پۆلیسی نوێ و چه‌ندین كاری تر.
راشیگه‌یاند له‌ئه‌جێندای نوێی كاری ئیداره‌ی كه‌ركوكدایه كه گرنگی به‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و نیشته‌جێبون له‌كه‌ركوك بدرێت و له‌هه‌ولًَدان ژماریه‌ك كۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهان بهێننه كه‌ركوك و هاوكات كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتنییانی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و گه‌نجانه‌ش ده‌ده‌ن كه تازه چونه‌ته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و گرفتی شوێنی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه.
