ئه‌رسه‌لان بایز به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و حه‌سه‌ن سووریش به جێگری هه‌ڵبژێردران
به‌ر له ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه فراكسۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، پاشان به به‌شداری 72 په‌رله‌مانتار دانیشتنه‌كه درێژه‌ی پێدرا، ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك جێگرى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه ، دواتر د. كه‌مال كه‌ركوكى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشكه‌شكرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندكران.
پاشان سه‌رۆكایه‌تى كردنى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كه ئه‌وییش شێروان حه‌یده‌رى بوو به‌رێوه‌چوو ، له‌لایه‌ن لیستى كوردستانى هه‌ریه‌كه له ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن مه‌حه‌مه‌د سور وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندیدكران ، به‌هۆى نه‌بوونى هیچ كانیدێكى تر، ئه‌و دووكه‌سه وه‌ك سه‌رۆك و جێگرى تازه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردران.
دواتر ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: په‌رله‌مانى كوردستان له ماوه‌ى هه‌رسێ خولى هه‌ڵبژاردندا كه‌له ساڵى 1992ه‌وه ده‌ستى پێكردووه و بهگوێروهى رووداو پێشهاته‌كان له ههرخلێكدا ئهركاكانى جیاواز بووه ، بهلاَم به گشتى ته‌واو كه‌رى یه‌كتربوون ، ئه‌گه‌ر خولى یه‌كه‌م وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زمونى له هه‌رێمى كوردستان ههژماربكهین ، ئه‌وا خولى دووه‌م بهیهكخستنهوهى هه‌ردوو ئیداره‌ى كوردى ده‌وانین ، به‌مه‌به‌ستى یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كورد و جێگیر كردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بوو ، هه‌روه‌ها رۆلى به‌رچاوى هه‌بووه له راگه‌یاندنى پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها وتی: خولى سێیهمكى په‌رله‌مانیش كه‌له هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و دیموكراسیانه له ساڵى 2009 هه‌ڵبژێدرا ، درێژه پێده‌رى خوله‌كانى تر‌ى په‌رله‌مانه ، بهلهبهرچاوگرتنى تایبه‌تمه‌ندى و هه‌ڵومه‌رجى قۆناغه و هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزێكى ئۆپۆزسیۆن ، رووێكى تر‌ى دیموكراسى به ئه‌زمونى هه‌رێم نیشاندا.
روونیشیكرده‌وه\" ئه‌و ئالوگۆرِهى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت ، به‌شێكه لهئاڵوگۆره مه‌ده‌نیانه و هێمانهى نێوان دوو هێزى هاوپه‌یمان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئاڵوگۆرِى دهسهلاَته به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و پابه‌ندبوون به دیوكراتى، هه‌ر قۆناغێك تایبه‌تمه‌ندى خۆی هه‌یه و پێویستى به‌دانانى به‌رنامه و نه‌خشه‌ى خۆى
پاشان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا بۆ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ئێستاى په‌رله‌مان وته‌یه‌كیان به‌بۆنه‌ى ئه‌و ئاڵوگۆرِهو پێشكه‌شكرد ، سه‌ره‌تا د. كه‌مال كه‌ركوكى پیرۆزبایی له ئه‌رسه‌لان بایز و حه‌سه‌ن مه‌حه‌مه‌د سوور كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ست به‌كاربوونیان وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: ئێمه به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك پێشتیوانى و پاڵپشتى له سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن ، چونكه سه‌ركه‌وتنى په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتنى ئه‌زمونى دیموكراتیه له هه‌رێم ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركى هه‌مووانه پێشتیوانى لێبكه‌ین.
لای خۆیه‌وه ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: خولیى سێیه‌مى په‌رله‌مان به ئه‌زمونێكى تازه تێپهرِى ، كه ئه‌و ئه‌زمونه پێشتر نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه پێمانوایه له‌ماوه‌ى ئه‌م دووساڵه‌ى رابردوو كاره‌كانى په‌رله‌مان به باشى به‌رێوه‌چوو، له‌ماوه‌ى داهاتوشدا ئۆمێدهكهین درێژه به په‌سندكردنى پرۆژه‌یاسا و بهدواچونى جێبه‌جێكردنیان بده‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بهكاروچالاكیهكانى دهوڵهمهترى بكه‌ین ."
