سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى شانشینى هۆڵه‌ندا له‌عیراق كرد
لە سه‌ره‌تاى دیداره‌كه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌خێرهاتنى باڵیۆزى هۆڵه‌نداى له‌عیراق كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیرۆن رۆدبیرگ باڵیۆزى شانشینى هۆڵه‌ندا له عیراق خۆشحاڵی خۆى به دیدارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان نیشاندا و ستایشى هه‌نگاوه‌كانى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدانى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئەمەو باڵیۆزی هۆڵەندا رایگەیاند كه شانشینى هۆڵه‌ندا له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه سیاسی و دیبلۆماسی و بازرگانى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بریارى داوه ئاستى نوێنه‌رایه‌تى خۆى به‌رز بكاته‌وه‌و به‌م نزیكانه كونسوڵخانه‌ى هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان دەکرێته‌وه‌و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هۆڵه‌ندیی بە نیازن به‌سوود وه‌رگرتن له یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێداندا بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى کوردستان پێشوازى له‌و بریاره‌ى هۆڵه‌ندا كرد و پشتیوانى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگى بەمەبەستی سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان خستەڕوو و دووپاتى كرده‌وه كه هۆڵه‌ندا له‌رۆژانى سه‌خت و دژوار‌دا هاوكار و پشتیوانى زۆرى له گه‌لى كوردستان كردوه‌و ئێستاش مایه‌ى خۆشحاڵیه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كانى له گشت ئاسته‌كاندا په‌رە پێ بدات و هیواى خواست له‌ئاستى په‌رله‌مانى و بازرگانى و رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیشدا په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له عیراق ستایشى کاروچاڵاکیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد به تایبه‌تیش له ده‌ركردنى ئه‌و یاسایانه‌ى راسته‌وخۆ رۆڵى بەرچاویان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستاندا بینیوه.
