له به‌غدا، د. به‌رهه‌م ساڵح به‌جیا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كۆبۆوه
له‌دیدارێكدا كه له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، د. به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشهاته سیاسییه‌كان و چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌ی ئێستای عیراقیان خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
هه‌ردوولا ته‌ئكیدیشیان له‌وه كرده‌وه، كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كان وه‌لاوه بنرێن و ده‌ستوور بكرێته كلیلی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عیراق به‌سه‌ر هه‌موو كهموكوڕییهكانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نوسینگه‌ی تایبه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ئێواره‌ی دوێنێ دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌په‌رله‌مانی عیراق پێشوازیكردووه له دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری به‌غدا.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا دیارترین پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه باسیان لێوه‌كرا، هه‌روه‌ها ئه‌و رێگاچارانهش خرانه به‌رباس و گفتوگۆ كه عیراق له‌م قه‌یرانه سیاسییه رزگار ده‌كات و ته‌بایی و هاوپه‌یمانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌پارێزێت و پرۆسه‌ی سیاسی له‌وڵاتدا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
