وه‌زیری پلاندانان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی رێكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ 13-2-2012 دكتۆر علی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كرد له دكتۆر ستیڤن ریمه‌ر، پسپۆری باڵای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له بانكی نێوده‌وڵه‌تی،و شاندی یاوه‌ری.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانه كه‌رتی تایبه‌ت كرا كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ی یاسا‌و رێساكانی په‌یوه‌ندیدارن به به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك پێشنیاریان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ له‌به‌رچاوگرتنی له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست بۆ یاسا‌و رێساكانی تایبه‌تن به‌م كه‌رته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری پلاندانان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی بهرزنرخاندو گرنگیهكهی بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بوارێكه‌وه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ده‌بێته مایه‌ی چالاككردنی زیاتری كه‌رتی تایبهتو به‌شداریكردنی له به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم.
