له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری بریتانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان باسی له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت كرد بۆ ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان
له دیدارێكدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مه‌رگه‌ساته‌كانی گه‌لی كورد هه‌ر له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان و گوندی سوره‌یا تا ده‌گاته ئه‌نفال و كیماباران و راگواستن و كۆمه‌ڵكوژی كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان پێشكه‌ش به وه‌فده‌كه كرد و تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه رێگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانه به‌تایبه‌تی ئه‌و گۆڕانه‌ی كه مه‌ترسی بوونی كیمیاویان لێده‌كرێ.
له میانه‌ی ولامدانه‌وه‌ی پرسیار و به‌دوا داچوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بریتانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به جیهان ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادان بۆ ئه‌م بابه‌ته دواینیشیان كۆنگره‌كه‌ی له‌نده‌ن بوو ته‌ئكیدیشی له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت كرده‌وه بۆ دارشتنی یاسای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی ده‌ستی رژێمی پێشوو و به‌دوا داچوونی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه هاوكاری رژێمی پێشوو كردوه له به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه كرا‌و.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كرد كه بۆ پشتوانی كردنی كه‌یسی ناساندن و به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان ده‌درێن.
