فیدراسۆنێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ رۆژنامه‌وانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكده‌هێندرێ
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رای گه‌یاند، له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ندیكاكه‌یان فیدراسۆنێك بۆ رۆژنامه‌وانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكده‌هێنێ.
ناوبراو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند \"له ئێستاوه له لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان فیدراسۆنێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ له خۆ گرتنی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكهێنراوه، ئێستا لیژنه‌یه‌ك كار بۆ پێكهێنانی فیدراسۆنه‌كه ده‌كات، بوونی فیدراسۆنێكی له‌م چه‌شنه زۆر گرنگه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی رۆژنامه‌وانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به جیهان \"".
روونیشیكرده‌وه \""سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌وڵ ده‌دا به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كار بكا و سه‌ندیكای سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانیشه، به‌ڵام هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كرێ موزایه‌ده‌یه‌مان به سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش جێی قبووڵ نییه\"".
وتیشی\""له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا داتایه‌ك له باره‌ی ژماره‌ی رۆژنامه‌وانانی ئه‌ندام له سه‌ندیكا ئاماده ده‌كا، له ئێسته‌دا 5 هه‌زار و 200 ئه‌ندامی كارا و 2 هه‌زار ئه‌ندامی مه‌شقدار و به‌شدار هه‌ن\""."
