بە بێ مۆڵەت رێگە بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان نادرێ

بە بێ مۆڵەت رێگە بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان نادرێ
بریكاری وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێم رای گەیاند، بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین خۆپێشان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدا.

ئەمڕۆ شەموو بەیاننامەیەك بە ناوی \"ئەنجوومەنی كاتیی شۆڕشی كوردستان\""، كە پێشتر ناوى نەبیستراوە، لە هەندێ میدیاكانى هەرێمى كوردستان بڵاو بووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدا ئامادەكارییان كردووە بۆ رێكخستنی خۆپێشاندان لە هەرێم لە 17 شوبات/فێبرایەرى داهاتوو –ساڵوەگەڕى دەستپێكردنى خۆپێشاندانەكانى ساڵى رابردوو لە سلێمانى- و رۆژانی دوایی.

لە بەرامبەردا جەلال كەریم بریكاری وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێم (سلێمانی) ئەمڕۆ شەموو بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \""ئێمە بە مەرجێك رێگە بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە هەر ساتێكدا دەدەین، كە بە شێوەیەكی رەسمی داواكارییمان پێشكێش بكرێ، تێیدا مەبەست و شوێنی ئەنجامدانی خۆپێشاندانەكە دیاری بكرێ، هەروەها ئەو كەس و لایەنانەی داوای خۆپێشاندان دەكەن دیار و ناسراو بن و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرن\"".

جەختى كرد \""ئێمە جگە لەم شێوازە بە هیچ شێوەیەك رێگە بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە هیچ شوێنێك نادەین\"".

لەبارەى ئەو بەیاننامەیەشەوە كەریم گوتى \""رەنگە هەر كەس و لایەنێك بە شێوەیەكی جیا بەیاننامەكە لێك بداتەوە و سەیری كاریگەرییەكانی بكا، ئێمە پێمان وا نییە دەركردنی بەیاننامەیەكی لەم جۆرە كاریگەرییەكی ئەوتۆی هەبێ\"".
"
Top