دوو وەزارەت لە كابینەی حەوتەم زیاد دەكرێ
Goran u nechirvan2جەعفەر ئیبراهیم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، ئێستە پاڵاوكی پۆستەكانی وەزیر بۆ كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێم لەلایەن پارتییەوە دیاری نەكراون، چونكە چاوەڕوانین سەرۆكی هەرێم هەریەكە لە (نێچیرڤان بارزانی /پارتی/ و عیماد ئەحمەد /یەكێتی/ ) ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی حەوتەم، ئەوكات وەزیرەكان دیاری دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش دا: قسە لەسەر ئەوە نەكراوە كە وەزیرەكانی ئێستەی حكوومەت پاڵاوك دەكرێنەوە یاخۆ نا، بەڵام خواستی سەرۆكی حكوومەتی داهاتوو ئەوەیە دەموچاوی تازەتر بهێنێتە ناو كابینەكەی.
\"ئەگەر لایەنەكانی تر بەشداریی كابینەی حەوتەم بكەن، ئەوا 7 وەزارەت بەر یەكێتیی و 7یش بەر پارتی دەكەوێت و زیاتر لە 2 وەزارەتی تریش زیاد دەكرێن، بەڵام ئەگەر هاتوو لایەنەكانی تر بەشدارییان لە كابینەی حەوتەمدا نەكرد، ژمارەی وەزارەتەكان وەك خۆی دەمێننەوە بەسەر یەكێتی و پارتیدا دابەش دەكرێن\"" ئیبراهیم گوتی.
حكوومەتی هەرێم ئێستە 21 وەزیر و چوار پۆستی بە پلەی وەزیر لە دەزگەكانی تردا هەیە، بەڵام ناویان وەزارەت نییە.
لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند كە هاوشێوەی پارتی یەكێتییش وەزیرەكانی خۆی بۆ كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێم دەستنیشان نەكردووە.
\""بەڵام بەمزووانە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ دەبێتەوە و وەزیرەكانی خۆی بۆ كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێم دەستنیشان دەكات\"" پیرە گوتی.
بڕیارە لە داهاتوودا كابینەی 7ی حكوومەتی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پاڵاوی حزبەكەیەتی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت بێتە پێكهێنان، ئەویش بەپێی رێككەوتننامەی ستراتیجی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە دوو ساڵ جارێك پۆستی سەرۆكی حكوومەت و پەرلەمان ئاڵوگۆڕ دەكەن."
