له‌ دوو مانگى دادێت كونسولخانه‌ى پۆلونیا به‌ فه‌رمى له‌ هه‌ولیر ده‌كریته‌وه‌

له‌ دوو مانگى دادێت كونسولخانه‌ى پۆلونیا به‌ فه‌رمى له‌ هه‌ولیر ده‌كریته‌وه‌
فه‌رمان عه‌لى (نیردراوى كوردستان تى ڤى) .. له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ وولاتى پۆلۆنیا شاندى بازرگانى هه‌ریمى كوردستان جگه‌ له‌ دیدارو كوبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ل ژووره‌ بازرگانیه‌كان و بزنزمانانى ئه‌و وولاته‌ له‌هه‌ردوو شارى پۆزنان و كراكۆڤ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو جیگرى سه‌رۆكى هه‌ریمى ڤولكه‌ پۆلیسكاو ماوه‌پۆلیسكاوه‌ پیشوازى كران جیگرى سه‌رۆكى هه‌ریمى ڤولكا پۆلیسكا گوتى من ئه‌مرۆ زور خوشحالم كه‌ له‌ كوشكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریم پیشوازى له‌و شانده‌ ده‌كه‌م , گوتیشى به‌ تایبه‌ت له‌ ئیستادا په‌یوه‌ندیكانى ئیمه‌ له‌گه‌ل هه‌ریمى كوردستان هه‌م له‌ رووى سیاسى و هه‌م له‌ رووى ئابوریه‌وه‌ له‌ ئاستێكى به‌رز دایه‌،و خوشحالى خوشى به‌ راگه‌یاندنى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى وولاته‌كه‌یان له‌ هه‌ولیر ده‌ربرى كه‌ بریاره‌ به‌ دوو مانگى دادى به‌ فه‌رمى بكریته‌وه‌ .

دواى ته‌واو بوونى دیدارو كوبونه‌وه‌كانیان له‌ هه‌ریمى ڤولكا پولیسكا شاندى بازرگانى هه‌ریمى كوردستان , سه‌ردانى شارى كراكوڤیان كردوو له‌ جیگرى سه‌روكى هه‌ریمى ماوه‌ پولیسكاوه‌ پیشوازى كران و له‌ كونفرانسیكى فراوانیشدا كه‌ نوینه‌رى زیاتر له‌ ( 50) كومپانیاى ئه‌و هه‌ریمه‌ به‌شدار بوون ژماره‌یه‌ك گریبه‌ستى بازرگانى له‌ نیوان یه‌كیتى ژووره‌ بازرگانیه‌كانى هه‌ریم و بازرگانانى كورد واژو كران.

ئه‌نجام دانى كوبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ل نوینه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان قوتابیانى كورد له‌ پۆلۆنیا به‌شیكى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى بازرگانى هه‌ریمى كوردستانى پیك هیناو نوینه‌رى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان له‌و وولاته‌ باسى له‌ كارو چالاكیه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانى خویانى له‌گه‌ل حكومه‌تى پۆلۆنیا كرد.

له‌ ماوه‌كانى رابردوودا شاندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى پۆلۆنیا سه‌ردانى هه‌ریمى كوردستانى كردوو ژماره‌یه‌ك پرۆتوكولى جیاجیایان له‌ كوردستان واژوو كرد، سه‌ردانى شاندى هه‌ریمیش بۆ ئه‌و وولاته‌ ته‌واو كردنى ده‌ره‌نجامه‌كانى سه‌ردانى شاندى پۆلونیاى پیك هینا . هاوكات نوینه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان له‌و وولاته‌ به‌ ئامانجى راكیشانى كومپانیاكانى پۆلونى بۆ هه‌ریم و دروست كردنى په‌یوه‌ندى جیا جیا رۆلى خوى بینیوه‌ .
Top