هەفتەی داهاتوو پێشنیازی هەولێر بۆ پایەتەختی گەشتەوەری عەرەبی دەكرێ

هەفتەی داهاتوو پێشنیازی هەولێر بۆ پایەتەختی گەشتەوەری عەرەبی دەكرێ
ئەمڕۆ پێندجشەم راوێژكارێكی وەزارەتی گەشتوگوزاری عێراق گەیشتە هەولێر و رای گەیاند حەوتووی داهاتوو پێشنیازی هەولێر بۆ پایەتەختی گەشتەوەری عەرەبی لە 2014-2015 پێشكێش بە تۆقەڵانی عەرەب دەكرێ.

Erbil Citadel, Qalai Hawler, Hawler Citadelدولی ئەوەی پێشنیازی چەند شارێكی عێراق بۆ پایەتەختی گەشتەوەری هاتە كردن، هەولێر لێژنەیەكی بۆ ئامادەری لەو بارەیەوە پێك هێنا و كاری ورد دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو چانسە كە وەك نوێنەری عێراق تیایدا دەردەكەوێ.

هەمزە حامد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگەی هەولێر بەئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بەها ئەلمییاح راوێژكارى وەزارەتى گەشتوگوزار و شوێنەوارەكانى غێراق گەیشتە هەولێر چاوی كەوت بە نەوزاد هادى پارێزگەرى هەولێر و جێگرەكەی، دواتر خاڵ بەخاڵی ئامادەكارییەكانی اێژنەی تایبەتمەند پایتەختی گەشتەوەری بۆ راوێژكارەكە هاتە شیكردنەوە.

زیاتر گوتی، ئەلمییاح لە كۆبوونەوەكەدا رای گەیاند، چانسى هەولێر لە هی زوربەى شارە پێشنیازكراوەكان باشترە و لەماوەى حەوتووی داهاتوو داواكارى پێشنیازى هەولێر دەبەینە بەردەم تۆقەڵانی عەرەب لە قاهیرە بۆ پەسنكردنی و هەردوو حكوومەتى عێراق و هەرێمى كوردستانیش بە رژدی كار بۆ ئەو پرسە دەكەن.

هەولێر شارێكی مێژووییە و قەڵایەكی دێرینی تیادایە كە ئێستە پارێزگەی شارەكە بە ڕێنوێنی رێكخراوی یونسكۆ كار بۆ نوێكردنەوەی لەسەر شێوازی كۆنی خۆی دەكەن كە دواتر یونسكۆ قەڵاكە وەك شوێنەوارێكی مێژوویی دنیا دەناسێنێ.
Top