بومەلەرزەیەكی تر شاری وانی گرتەوە
ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى لە سەنتەرى قەندیل بۆ چاودێریكردنى بلەرزەى سەر بە زانكۆى \"بوغازایجى\""ى لە ئەستەنبوڵ گواستەوە \""پاشنیوەڕۆى دوێنێ چوارشەم بلەرزەیەك بە گوڕى 4 پلە بە پێوەرى رێختەر لە شارۆكەى سەراى سەر بە پارێزگەى وانى داوە\"".
بەپێى ئەو ئاژانسە، بلەرزەكە ترس و دڵەراوكێى لاى هاووڵاتییانى ناوچەكە دروست كردوە، بەڵام هیچ زیانێكى گیانى و ماڵى لێ نەكەوتووەتەوە\"".
لە 23 تشرینى یەكەم/ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو بلەرزەیەكى بەهێز بە گوڕى 7.2 پلە لە شارى وانى دا و بەهۆیەوە زیاتر لە 600 كەس گیانیان لەدەست دا، لە 9 تشرینى دووەم/نۆڤێمبەرى هەمان ساڵیش بلەرزەى دووەم لێ دا و بەهۆیەوە 40 كەس گیانیان لەدەست دا."
