پەكەكە، هێرشی كردە سەر 10 بنكەی سەربازیی توركیا

پەكەكە، هێرشی كردە سەر 10 بنكەی سەربازیی توركیا
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەنجامی پەلامارێکیاندا، گەریلاكانی هەپەگە، لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و دژبە سوپای توكیا هەڵمەتیان بەرپا كرد و كوژراوێک و 7برینداریش هەن.
فورات نیوز، بڵاوی كردووەتەوە كە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سەعات 2، گەریلاكانی پەكەكە(پارتیی کرێکارانی کوردستان) هێرشیان كردووەتە سەر 10 ئامانجی جیای سوپای توركیا كە لە دەڤەری چەلێ جێگیرن.

زانیارییەكان ئاماژە دەدەن كە لەم هەڵمەتی هەڵكوتانە سەر هێزەكانی سوپای تورکیادا، گەریلاكان دەستیان بەسەر زۆر شوێندا گرتووە. ئاشكرایش بووە كە هەپەگە چەكی سوك و بە كار بردووە و جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنیی سوپاكەیان تەقاندووەتەوە.

هەواڵەكە دەڵێت كە بە هۆی ئەو هێرشەوە كە بۆ سەر هێزەكانی سوپای توركیا لە دەڤەری چەلێ بەرپا بووە، سەربازێك كوژراوە و 7ـی دیكەیش بریندار بوون.بەڵام نەگوتراوە كە زیانەكانی پەكەكە چییە.
Top