ئەرسەلان باییز، ڕەتی دەكاتەوە گوتبێتی كەمال كەركووكیم بە جێگر قبووڵ نییە

ئەرسەلان باییز، ڕەتی دەكاتەوە گوتبێتی كەمال كەركووكیم بە جێگر قبووڵ نییە
لە ڕوونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر نێردراوە، جێگری سەرۆكی ئێستای پەرلەمان و كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمان، لە داهاتوودا، ئەرسەلان باییز، سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەكاتەوە كە گوایە گوتبێتی كەمال كەركووكیی وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان قبووڵ نییە.
دەقی ڕوونكردنەوەكەی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:



\"ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) ژمارە (807) لە ڕۆژی (8/2/2012) هەواڵێكی لە لاپەڕەی دوو بڵاو كردۆتەوە گوایە لە زاری سەرچاوەیەكەوە گوتراوە كە (ئەرسەلان بایز) نایەوێت (كەمال كەركوكی) جێگری بێت. من لێرەدا بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەمەوە كە ئەو هەواڵە هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نیە. ئێمە وەكو دوو سەركردەی دوو حزبی هاوپەیمان لە ماوەی ڕابردوودا كارمان كردووە و هەوڵمان داوە لە چوارچێوەی بەڵێنەكانی لیستی كوردستانیدا كارەكانی پەرلەمان ڕاپەڕێنین.\""

"
Top