هیومان رایتس وۆچ: پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق سزای له‌سێداره‌دان رابگرن
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ ئه‌و رێكخراوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق 65 به‌ندكراویان له‌سێداره‌داوه، له‌وانه‌ش 51 به‌ندكراویان له كانونی دووه‌می رابردوودا له‌سێداره دراون و زیاتر له 14 به‌ندكراوی تریش له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه پاش ئه‌وه‌ی به‌تاوانی جۆراو جۆر ئیدانه كراون.
جۆ سترۆك،بهرێوهبهڕی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: پێده‌چێت به‌غدا تیشكی سه‌وزی دابێته جێبه‌جێكارانی سزای له‌سێداره‌دان، هه‌ربۆیه داوای له‌حكومه‌تی عیراقی كردوه ده‌ست به‌جێ ئه‌و سزایه رابگرێت و چاو به سیستمی دادگای تاوانه‌كاندا بخشێنێته‌وه.به‌پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌ساڵی 2004ه‌وه پتر له 1200 كه‌س له‌عیراقدا له‌سێداره دراون.
