له‌میانى پێشوازى كردن لهوهفدێكى ولاَتى ئیتاڵیا وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى په‌سه‌ندكردنى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان به‌یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته گرنگ و گه‌وره‌كان داده‌نێت و رایدهگهنێت بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌رێمى كوردستان هاوشانى زۆرێك لهولاَتانى جیهان ده‌بێته خاوه‌ن یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌كه‌مئه‌ندامان كه ئه‌م یاسایه چه‌ندین ماف و ئه‌رك بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌ستنیشانده‌كات و رێچكه‌ى خزمه‌تكردن به‌كه‌مئه‌ندامان له‌ناو كۆمه‌ڵگا فراوان ده‌كات. ئهمرِۆ(ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى له‌شارى هه‌ولێر پێشوازى كرد لهوهفدێكى رێكخراوى داكۆكیكردن له‌مافى مندالاَنى جیهان لهولاَتى ئیتاڵیا. له دیدارێكدا وه‌زیرى كار باسێكى له‌باره‌ى كار‌و پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى پێشكه‌ش كرد بۆ كه‌مئه‌ندامان و مندالاَن له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌تایبه‌ت ده‌رچوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ك داواشى له‌وه‌فده‌كه كرد راو پێشنارو بۆچونه‌كانیان له‌باره‌ى پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان بخهنهرِوو به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردن به‌م توێژه‌ى كۆمهڵگاو بایه‌خپێدانیان له‌بواره جیا جیاكاندا. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وهفدهكهى ولاَتى ئیتاڵیا كار‌و پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى به‌رزنرخاند و ئاماده‌یى و پاڵپشتى خۆشیان راگه‌یاند بۆ هاوكاریكردنى كوردستان له‌بواره كۆمهلاَیهتیهكاندا به‌تایبه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان.