بابه‌كر زێباری له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه
روونیشیكرده‌وه \""تا ئێسته‌ش هیچ جۆره فه‌رمانێكی وه‌زاری له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه سه‌باره‌ت به لادانی بابه‌كر زێباری له پۆسته‌كه‌ی ده‌رنه‌چووه، بۆیه تا ئهمرِۆش زێباری له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""مالیكی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێك له فه‌رمانده‌ییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان بگۆرِێ، به‌ڵام ناتوانێ زێباری بگۆرِێ چونكه پۆستی سوپاسالاری عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان و به ته‌وافق دانراوه\"".
وتیشی\""برِیاردانێكی له‌م چه‌شنه‌ش له لایه‌ن مالیكی له به‌رژه‌ندی عێراق و خودی مالیكیش نییه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق برِیارێكی له‌م چه‌شنه نادات خۆی دووچاری كێشه بكاته‌وه\""."
