كۆمەڵ بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێم ناكەین

كۆمەڵ بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێم ناكەین
ئەمڕۆ چوارشەم ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان رای گەیاند، حزبەكەى بڕیاری داوە بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم نەكا و ئەم پرسەش كۆتای هاتووە.

لە ماوەى رابردوودا چاودێرانى سیاسى باس لە نێزیكبوونەوەى كۆمەڵى ئیسلامى و پارتى دیموكراتى كوردستان دەكەن كە بڕیارە جێگرى سەرۆكى پارتى سەرۆكایەتى كابینەى نوێى حكوومەت بگرێتە دەست.

تۆفیق كەریم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"كۆمەڵى ئیسلامى لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاری داوە بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم ناكا\"".

زیاتر گوتى \""بڕیاری بەشداری نەكردنمان لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم كۆتای هاتووە، چونكە تا ئێستە 6 پاكێجەكەی ئۆپۆزسیۆن و 4 بڕیارەكەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ نەكراوە\""."
Top