وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ونیشته‌جێ كردن پێشوازی له باڵیۆزی یۆنان له عێراق ده‌كات
ڕۆژی سێ شه‌مه ڕێكه‌وتی 7/2/2012 (كامه‌ران احمد عبدالله) وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ونیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له به‌ڕێز (میركوریوس كارا فۆتیاس) باڵیۆزی كۆماری یۆنان له عێراق.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ونیشته‌جێ كردن باسی له كار وپڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد له هه‌ریه‌كه له بواره‌كانی ڕێگاوبان و دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیانی ده‌رامه‌ت سنوردار له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه له ئیستادا له ژێر بواری جێ‌به‌جێ كردن دایه ،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی تۆڕی ڕێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراوه له ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌ست نیشانی پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له‌ڕووی ڕێگا و پرد و تونێل تاوه‌كو ساڵی(2030) به‌شێوه‌ی چوار قۆناغ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا پڕۆژه‌كان به‌پێ‌ی به‌رنامه‌وپلان بكرێنه بواری جێ‌به‌جێ كردنه‌وه .
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ونیشته‌وجی كردن باسی له شێوازه‌كانی چۆنیه‌تی جێ‌به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت كرد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان بزانن كه چۆن ده‌توانن به‌شداربن له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت .
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی كۆماری یۆنان ده‌ست خۆشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌م ئاوه‌دان كردنه‌وه‌گه‌شه‌سه‌نده وه هه‌ول وماندووبوونیانی به‌رزنرخاند ،وه‌هه‌روه‌ها جه‌ختی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری یۆنان كرده‌وه له ڕووی ئابووری و بازرگانیه‌وه وه هیوای خواست كه كۆمپانیا یۆنانیه‌كان بتوانن به‌شداربن له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه دڵنیای خۆشی نیشاندا كه ئه‌وان وه‌كو باڵیۆزی كۆماری یۆنان پشتگیری له‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایه‌كی باشن له بواری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و بنیات كردن .
