وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و کونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌ولێر پرۆژه‌ی دیزاینی ترام له هه‌ولێر به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه
دیزاینی هێڵی ترام که له شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت ، دیزاینی پرۆژه‌ی ترام له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن کۆمپانیای FG Tecnopol)) ی ئیتاڵی کاری له‌سه‌رده‌کرێت و کۆمپانیای ناوبراو له رۆژی (٧-٤-٢٠١١) ده‌ستی کردووه به کاری دیزاین و له رۆژی (١٤-٤-٢٠١٢) کاره‌کانی ته‌واو ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و کۆمپانیای ناوبراو له‌سه‌ری رێککه‌وتون و دوای شیکردنه‌وه‌ی به‌ریوه‌چوونی کاره‌کانی دیزاین و قۆناغه‌کانی کارکردن له‌سه‌ری له‌لایه‌ن نوێنه‌ری کۆمپانیای FG Tecnopol)) ی ئیتاڵیه‌وه ناوبراو رایگه‌یاند کاره‌کانی قۆناغی یه‌که‌م کۆتایی پێهاتووه و ئێستا پێمان ناوه‌ته قۆناغی دووه‌م و له ٩٠% ی کاره‌کان دیزاین ته‌واو بووه و به هه‌نگاوێکی گرنگی ناوبرد.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن وێڕای خستنه‌ڕووی سه‌رنجه‌کانی ده‌ستخۆشی لێکردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو تا ئه‌و قۆناغه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له قۆناغه‌کانی تردا.
شایانی باسي له‌به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی دیزاینی ترام له شاری هه‌ولێر هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان به‌رێوه‌به‌رانی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و پلاندانان ئاماده‌بوون و ئه‌مساڵیش کار بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌که ده‌کرێت.
