سعودیە داوای لێبوردنی كرد كەوا پارەی حاجیانی هەرێمی زەوت كردووە
کامیل حاجی عەلی، سەبارەت بە زەوتکردنی پارەی حاجیانی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە رادیۆ پەیامنێری گوت \""ئێمە ویستمان کارئاسانی بۆ حاجیانمان بکەین و جۆرێک لە سەربەخۆیییان لە سەفەری حەجدا هەبێت. کە مەبەست لێی نەگەڕانەوەیە بۆ بەغدا. بەڵام گرفت لە میانەی سەفەرەکەدا هاتە پێش و کارمان بۆ یەکلاکردنەوەی کردووە. ٢٩ی ئەم مانگەش یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ یەکڵاییکردنەوەی کێشەی حاجیانی هەرێم بەڕێوە دەچێت و پارەبرەکە کە دەستگیر کراوە، هەوڵ دەدەین بەپێی یاسا مافی حاجیانمان بگێڕێنینەوە.\""
سەبارەت بە کێشەکەش دەڵێت \""بەپێی گرێبەستمان لەبارەی سەفەری حاجیانەوە بڕیار وەها بوو کە بە فڕۆکەی تایبەت و جیاوازتر لە جاران و وەک ئاسانکاریی بۆ حاجیان جۆرێک لە سەربەخۆیی بە دی بهێنین، بەڵام هەڵەیەک ڕووی دا و بە هۆیشییەوە وەلی عەهدی سعوودیە لە نامەیەکیدا داوای لێبووردنی کردووە، بۆ ئەوەی کە بەرانبەر بە حاجیانی هەرێمی کوردستان ڕووی داوە.\""
وەزیری ئەوقاف لەبارەی وتارخوێنییەوە لە ڕۆژانی هەینیدا، گوتی \""کەس بۆی نییە بێ ئەمری وەزارەت وتار بخوێنێتەوە.\"" هاوکات گوتی \""دروستکردنی مزگەوت لە دەرەوەی ڕێنماییەکان قەدەخەیە.\"" گوتیشی هەر خێرخوازێک دەیەوێت ئەم کارە بکات، خوا خێری بنووسێت و دەکرێت قوتابخانەیش دروست بکرێت کە ئەمیش هەر خێرە بۆ دنیا و دواڕۆژیشیان.\""
لەبارەی لەکارلادانی دوو مامۆستای ئایینییەوە، گوتی ئەوەی کە لادراوە لە ڕاستیدا ئەمری وتارخوێندنەوەی نەبووە و ویستوویەتی لە جیاتی باوکی کە نەخۆش بووە، لەسەر داوای خەڵکی شوێنەکە ئەم کارە بکات.
سەبارەت بە لێدوانەکەی گوتارخوێنەکەی چۆمانیش کە گوتبووی دەبێ بکوژی گەنجەکەی شارۆچکەی سۆران لە شوێنی کوژراو بکوژرێتەوە، کامیل حاجی عەلی، گوتی \""بە پێی شەرع دەبێت بکوژ لە شوێنی کوژراو بکوژرێتەوە، بەڵام چونکە ئێستا لە کوردستان یاسا هەیە کار بەم شێوازە ناکرێت و دادگا دۆسێکە یەکلا دەکاتەوە.\"""
