لەتیف شێخ مستەفا: دژوەستانەوەی هەندێك پەرلەمانتاری عێراق دژبە دەستووری هەرێم، ڕەگەزپەرستانەیە

لەتیف شێخ مستەفا: دژوەستانەوەی هەندێك پەرلەمانتاری عێراق دژبە دەستووری هەرێم، ڕەگەزپەرستانەیە
پەرلەمانتار، لەتیف شێخ مستەفا، نیگەرانیی خۆی لە سەنگەرگرتنی هەندێك لە پەرلەمانتارانی عێراق دژبە داخوازییەكانی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە دەستوورێك بۆ هەرێم، دەربڕی.
لە فراكسیۆنی گۆڕان، لەتیف شێخ مستەفا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند \"بەپێی ماددەی 120ـی دەستووری عێراق و ماددەكانی 13 و 18 لە یاسای ڕێوشوێنە جێبەجێكارییەكان بۆ پێكهێنانی هەرێمەكان، ژمارە 13ـی ساڵی 2008، دەبێت هەر هەرێمێك دەستووری تایبەت بە خۆی هەبێت تا لە رێیەوە دەستەڵاتەكانی (یاسادانان، جێبەجێكاری و دادوەری) رێك بخات.

ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی بەغدا لە فراكسیۆنی گۆڕان، هەروەها گوتی كە جێی داخە كە هەندێك بە دەرخواردانی فیكری ڕگەزپەرستانە شەقام دەورووژاێنن و ئەنجامی ئەم كارەیشیان بە لاوە گرنگ نییە. هاوكات دەڵێت \""لەوەتەی دیكتاتۆر ڕووخاوە و بە ئێستایشەوە دەبینین هەندێك سەنگەریان دژبە داواكارییە ڕەواكانی گەلی كوردستان گرتووە. داواكانی گەل و دەنگدەرانیانی وەلا ناوە و، خواستی ئەوان(هەندێك پەرلەمنتاری عێراق) ئەوەیە كە كورد بە هیچ یەك لە مافە دەستووری و ڕەواكانی نەگات.\""

ئەو داوای لە ئەو دژكارییە و ڕێگرییەی هەندێكی پەرلەمانتارانی عەرەب لە پەرلەمانی عێراق كرد دەست لەو هەوڵە بێپاساوانەیان هەڵگرن و \""پێویستە كە بە دوای كێشەی جەماوەرەكەیان و ئەو خەڵكەوە بچن كە هەڵیانبژاردوون؛ نەك بە هەڵچوون و ورووژاندنی خەیاڵاویانەی نەتەوەپەستانە، جۆشیان بدەن. چونكە ئەم هەوڵەیان لای جەماوەری وشیار و بە ئاگا، ڕەواجی نییە.\""

لەبارەی هەڵوێستی لیستەكەیشییەوە ئەو گوتی \""سەرنجی ئێمە وەك ئۆپۆزسیۆن لە هیی هەندێكی لایەن و پەرلەمانتاران جیاوازە؛ ئێمە پشتیوانیی لە دەرچوواندنی دەستوور دەكەین، بەڵام سەرنجی ئێمە تێیدا تەنیا پێوەندی بە سیستەمی سیاسی و زۆریی دەستەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمەوە هەیە.\""

ئەو ڕاشكاوانە گوتی كە هەڵوێستی بە تایبەت هەندێك پەرلەمانتاری لیستی عێراقییە جیاوازترە لە ئەوانی دی، چونكە ئەوان دژبە كۆی دەستووری هەرێمی كوردستانن."
Top